كیلی برۆك خەون بە كچەكەی بۆندەوە دەبینێت
رۆژنامەی (دەیلی ستار) لە سەر زاری برۆك رایگەیاندووە كە لە دڵەوە خەون بەوەوە دەبینێت رۆڵی كچێك ببینێت لە زنجیرە فیلمی جیمس بۆند و زۆریش حەز دەكات كە رۆڵێكی كچێكی خراپكار و تاوانبار بێت.
برۆك دەربارەی حەزی بۆ بینینی ئەو رۆڵە زیاتر دەڵێ: لە هەندێك فیلمی پێشووم زۆر بە دڕندانە خەڵكم كوشتووە، بۆیە لام ئاساییە و زۆریش خۆشحاڵ دەبم ئەگەر لە فیلمێكدا بكوژرێم، تەنانەت دەتوانم نازناوی (میس فانی فانی)م لێ بنێن.