بیونسی شوێنی مادۆنای گرتەوە
بەپێی رۆژنامەی (كلۆزیر)ی فەرەنسی یەكێك لە بەرپرسەكانی پاڵەوانیەتییەكە رایگەیاند لیژنەكە كەسیان لە بیونسی پێ باشتر نەبوو بۆ ئەوەی شوێنی مادۆنای شاژنی پۆپی ئەمریكی بگرێتەوە بۆ گێڕانی ئاهەنگی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە، چونكە تیپێكی گەورەی موزیك لە ئاهەنگەكەدا بەشدارە كە پێكهاتووە لە 37 سەماكاری كچ و كوڕ و 115 تەكنیككار ئاهەنگەكەی پار نزیكەی 114ملیۆن كەس سەیریان كرد و 11 ملیۆن كەسیش لەسەر یوتیۆب بینییان.
بیونسی لەگەڵ لیژنەكە گەیشتووەتە رێكەوتنی كۆتایی سەبارەت بە گێڕانی ئاهەنگەكە كە رۆژی 3/2/2013 لە شاری لویزیانا لە ویلایەتی نیوئۆرلیانز بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئێستا بڕی ئەو پارەیەی لەسەری رێككەوتوون ئاشكرا نەكراوە، لەلایەكی دیكەوە ساز كردنی ئەم ئاهەنگە رەت كردنەوەی هەواڵی دووگیانیی بیونسییە كە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن باسیان لێوە كردبوو.