خۆشەویستەكەی میل گیـبسۆن یاریزانی كاراتییە

خۆشەویستەكەی میل گیـبسۆن یاریزانی كاراتییە
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی میل گیبسۆن پێوەندییەكی نوێی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتێك درووستكردووە كە لەرووی جەستەییەوە بەهێزە، چونكە خۆی ویستویەتی ئەم جارە پێوەندی لەگەڵ ئافرەتێكی بەهێز هەبێت.
خۆشەویستەكەی میل گیبسۆن ناوی ئاشلی كۆساتۆیە و وەك ئەكتەری جێگرەوە كار دەكات و یاریزانی كاراتێ و هەڵگری پشتێنی قاوەییە بۆیە زۆر جووڵەی ترسناك ئەنجام دەدات لە فیلمەكان و تا ئێستاش چەندین رۆڵی ترسناكی بینیوە لە جیاتی هەر یەكە لە ئەكتەران دینیس ریتچاردز و ئیمیلی دیشانیل.
بەپێی سەرچاوەكان ماوەی دوو مانگە گیبسۆن و كۆساتۆ پێوەندییان هەیە و لە رێگای چەند هاوڕێیەكیان یەكتریان ناسیوە، شایەنی گوتنە پار گیبسۆن و رۆبن رایتی هاوسەری دوای 31 ساڵ ژیانی هاوسەرێتێ جیابوونەوە، دواتر پێوەندی لەگەڵ گۆرانیبێژی رووسی ئۆكسانا گریگۆریا هەبوو و منداڵێكیشی لێی هەبوو، بەڵام دواتر جیابوونەوە دوای ئەوەی گیبسۆنی بە دەستدرێژی كردنە سەری تاوانبار كرد.
Top