هونەرمەندێكی بەریتانی بەكــــــوشتنی پەپولە تاوانبار دەكرێت
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (دەستوور)ی ئەلیكترۆنی رایگەیاند كەوا هێرست دوایین نمایشی خۆیدا كە لە لەندەن ئەنجامدرا كۆمەڵێك پەپولەی زیندووی بەكار هێنابوو كە لە ژوورێكدا دەسووڕانەوە، ئەم نمایشە نزیكەی 23 هەفتەی خایاند لە كۆتایی نمایشەكەدا دەركەوت كەوا نزیكەی 9 هەزار پەپولە لەو ماوەیەدا لەناوچوون، سەرپەرشتیارانی پیشانگاكە هەفتانە نزیكەی 400 پەپولەیان دەهێنا بۆ ئەوەی شوێنی لەناوچووەكان بگرنەوە، لەم بارەیەوە مارتن وارین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەی پاراستنی پەپولە وتی: كارێكی زۆر نابەجێ و مایەی خەمێكی زۆرە كە دەبیستین ئەم ژمارە زۆرەی پەپولە لەناو دەبردرێن، ئەمە رەفتارێكی دڕاندانەیە بەرامبەر بە گیانەوەری زیندوو ئەنجام دەدرێت لە هەمان كاتدا هانی رێز نەگرتن لە ژینگە دەدات، بۆیە پێویستە سنوورێكی بۆ دابنرێت و ئەم كارەش وا بە ئاسانی تێنەپەڕێت.