هه‌یفا له‌ مێرده‌كه‌ی جیا بوویه‌وه‌

هه‌یفا له‌ مێرده‌كه‌ی جیا بوویه‌وه‌
لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە هەیفا وەهبی، گۆرانیبێژی لوبنانی و ئەحمەد ئەبو هەشیمە، نزنسمانی میسڕی لەیەك جیابوونەتەوە، بەڵام گۆرانیبێژی ناوبراو ئەو هەواڵەی بەدرۆ دەخستەوە، بەڵام دواجار هەواڵەكەی راستكردەوە و بە فەرمی رایگەیاند كە لە مێردەكەی جیا بووەتەوە.

هەیفا وەهبی، گۆرانیبێژ و ئەكتەری سینەمایی لە كەناڵی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: بەداخەوە ئێمە (ئەحمەد ئەبو هەشیمە و هەیفا وەهبی) بڕیاری جیابوونەوەی خۆمان رادەگەیەنین دوای ئەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی بۆ ماوەی 6 ساڵ كۆی كردبوینەوە. بەڵام ئەم جیابوونەوەیە بە رەزامەندی هەردوولا بووە و هاوڕێیەتی و رێز لە نێوانماندا بەردەوامە.
Top