ههیفا له مێردهكهی جیا بوویهوه
هەیفا وەهبی، گۆرانیبێژ و ئەكتەری سینەمایی لە كەناڵی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: بەداخەوە ئێمە (ئەحمەد ئەبو هەشیمە و هەیفا وەهبی) بڕیاری جیابوونەوەی خۆمان رادەگەیەنین دوای ئەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی بۆ ماوەی 6 ساڵ كۆی كردبوینەوە. بەڵام ئەم جیابوونەوەیە بە رەزامەندی هەردوولا بووە و هاوڕێیەتی و رێز لە نێوانماندا بەردەوامە.