دڵنێا قه‌ره‌داغی: ده‌توانم زیاتر له‌وه‌ی ئێستا پێشكه‌ش به هونه‌ر بكه‌م
* وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك تاچه‌ند دڵخۆشیت به‌وه‌ی كه به زاراوه‌ی كرمانجی گۆرانیت وتووه ؟
- وه‌ك هه‌موو زاراوه‌كانی دیكه‌ی كوردی،كرمانجیش یه‌كێكه له‌و زاراوانه‌ی كه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م گۆرانی پێ بڵێم، له‌ساڵی 1999 كۆنسێرتێكم له شاری دهۆك ئه‌نجامدا، ئه‌وكات بینیم كه له‌و ده‌ڤه‌ره بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌بوو له گۆرانیبێژی ئافره‌ت، چونكه ئه‌و كات گۆرانیبێژی ئافره‌تیان نه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه وای لێكردم كه گۆرانی زیاتر به زاراوه‌ی كرمانجی بڵێم و سوپاس بۆ خوا كه توانیم تاراده‌یه‌ك شوێنی خۆم بكه‌مه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌هه‌موو سیدهیهكانمدا گۆرانییه‌كی كرمانجی تێدا بێت .
*وه‌ك مرۆڤ و ئه‌و ئاواته‌ی تۆ كه تاكو ئێستا نه‌هاتۆته دی چییه ؟
ــ بێگومان ئاواته‌كانی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه زۆرن، هونه‌رمه‌ندیش رۆژ به رۆژ ئاواته‌كانی زیاتر ده‌بن و حه‌زی له پێشكه‌ش كردنی كاری جوانتره.
* ئه‌ی له بواری هونه‌ری ئه‌و ئاواته‌ت چییه كه نه‌هاتۆته دی؟
- ئاواته‌كانم زۆرن من هه‌ست ده‌كه‌م زۆر زیاتر له‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌م و تا ئێستا پێشكه‌شم كردووه هێز و وزه‌م هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رم نه‌كردووه، چونكه ئه‌و شتانه‌ی كه من له خه‌یاڵمدایه و حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌نجامی بده‌م ره‌نگه پاره‌یه‌كی زۆری ویستبێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانتوانیوه جێبه‌جێیان بكه‌م .
* دوای جیابوونه‌وه‌ت له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت، خۆشه‌ویستی كه‌ست له‌دڵدا هه‌یه ؟
ــ ده‌توانم بڵێم به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه بڵێم سه‌د لە سەد خۆشه‌ویستی بووه.
* په‌یج و ئه‌كاونتی تایبه‌تت هه‌یه له فه‌یسبووكدا ؟
ــ به‌ڵێ په‌یجی تایبه‌ت به‌خۆم هه‌بوو، سێ پهیجیشیان به‌ناوی منه‌وه كردبۆه، به‌ڵام زۆر زۆر مه‌سجیان بۆم ده‌نارد ده‌یانووت دڵینا خان شوو ده‌كه‌یت؟ شووم پێ بكه، من كوڕێكم ته‌مه‌نم ئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌و كاره ده‌كه‌م و زۆر قسه‌ی له‌و جۆرانه له‌به‌ر ئه‌وه كه بێزار بووم هه‌موویانم داخست.
* ئه‌و مهسجانهی كه له فهیسبووكهوه بۆت ده‌هاتن مه‌سجی شه‌خصی بوون یان په‌یوه‌ندییان به‌هونه‌ره‌وه هه‌بوو؟
ـــ نه‌خێر هیچیان په‌یوه‌ندییان به هونه‌ر و كاری هونه‌رییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌مووی شتی شه‌خصی بوون.
*رۆژانه چه‌ند كات بۆ مكیاژ ته‌رخان ده‌كه‌یت ؟
ــ رۆژانه سه‌عاتێك ئه‌گه‌ر بچمه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌عات ده كارێكم هه‌بێت سه‌عات هه‌شت هه‌ڵده‌ستم .
* چ ئافره‌تێكت لاجوانه ؟
- ئافرەتێكم خۆشده‌وێت بایه‌خ به رواڵه‌ت و جلوبه‌رگ و ستایلی خۆی بدات و كه‌سێك بێت گرنگی به‌جوانكاری بدات به‌جۆرێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ستایلی رۆژانه‌دا، حه‌ز ده‌كه‌م ئافره‌ت كه‌سایه‌تیی هه‌بێت، ئافره‌تێك قسه خۆش و ساده بێت له ژیان جوانه بۆ ئافره‌ت.
ــ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان كه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت ره‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ده‌گرن و له هونه‌ر مهندهكاتی دیكە كه جۆریك له‌حه‌سوودی پێوه دیاره، ئایا ئیرەیی لای تۆ بوونی هه‌یه ؟
ـــ ئه‌گه‌ر حه‌سوودی یاخود بڵێین ئیره‌یی له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وه بێت كه شتێك ئه‌نجام بده‌یت بته‌وێ له ئیشه‌كه‌ی به‌رامبه‌رت جوانتر بێت، ئه‌وه به‌لای منه‌وه شتێكی زۆر سروشتی و ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ رووخانی هونه‌رمه‌نده‌كه بێت، ئه‌وه حاڵه‌تێكه ده‌توانم بڵێم جۆرێكه له نه‌خۆشی و شتێكی سروشتی نییه كه من به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم ئاوا بم .
* كه‌ی به‌خۆت ده‌ڵێی پیر ؟
ـــ من ده ساڵه پیربووم، چونكه به‌ڕای من،گه‌نج بوون پێوه‌ندیی به‌ته‌مه‌نه‌وه نییه، به‌ڵكو دڵ پێوه‌ندیی به گه‌نج بوونه‌وه هه‌یه تۆ زۆرجار پیرێك ده‌بینیت ته‌مه‌نی لە سه‌روو ی شه‌ست ساڵه، به‌ڵام هه‌ر گه‌نجه ئه‌گه‌ر پێبلێیت پیریت توڕه ده‌بێت، جاری واش هه‌یه ره‌نگه گه‌نجێك ببێنیت ته‌مه‌نی له‌نێوان 20-25 ساڵه كه سه‌یری ده‌كه‌یت ده‌بینی پیری پێوه دیاره، بۆیه من پێموایه پیری پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه ئه‌گه‌ر دڵ پیر بوو مرۆڤیش پیر ده‌بی ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی زۆر منداڵیش بێت.
* ئه‌گه‌ر گوڵێكت هه‌بێت پێشكه‌شی كێی ده‌كه‌یت ؟
- ته‌نیا و ته‌نیا كوڕه‌كه‌م .
* هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ت چی‌بوو ؟
ـــ له راستیدا من خۆشم نازانم له پرێكا نه‌خۆش كه‌وتم، لێره چوومه لای پزیشكێك زۆر ده‌رمانیشم وه‌رگرت، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو و نه‌خۆشییه‌كه‌م به‌رده‌وام ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد و ته‌ندروستیم خراپتر ده‌بوو بۆیه به په‌له چوومه تووركیا له‌وێ وتیان باری ته‌ندورستیت زۆر خراپه له ئه‌نجامی ڤایرۆسێك كه چوار ساڵ پێش ئێستا تووشی بوویت ڤایرۆسه‌كه‌ش كوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌یت دوور نییه گیان له ده‌ست بده‌یت یان ده‌مت خوار ده‌بێت، واته تووشی نیوه ئیفلیج بوون دەبیت و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ كردمه‌وه كه له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی خۆم نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ بكەن، منیش ناچاربووم نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامدا ئێستا كه‌مێك باشتر بووم، به‌ڵام پێویسته جارێكی دیكه بچمه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن .
*دڵنیا قه‌ره‌داغی له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ئافره‌تێكی قه‌ڵه‌وی خرپن بوو، به‌ڵام دواتر كێشی دابه‌زی ئێستا كێشی كه‌مبووەته‌وه له‌گه‌ڵ ریجیم چۆنیت ؟
ــ من سه‌ره‌تا كێشه‌م نه‌بوو، به‌ڵام دوای ساڵی 1999 كێشم زۆر زیادی كرد و هه‌ستم به‌وه‌كرد كه نابێت هونه‌رمه‌ند كێشی به‌و جۆره زۆربێت چونكه هونه‌رمه‌ند له‌شی رێك و جوان بێت و كێشی دیاریكراو بێت، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه كێشی له‌شم دابه‌زێنم، ئیتر ده‌ستم كرد به وه‌رزش و خواردنم كه‌م كرده‌وه و له برنج و نان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌و كردنی مرۆڤ دوور كه‌وتمه‌وه، سوپاس بۆ خوا كێشی له‌شم زۆر كه‌م بووه، به‌ڵام ئێستاش به‌رده‌وامم له‌و ریجیمه و ئه‌نجامدانی وه‌رزش و خواردنیشم زۆر كه‌م كردۆته‌وه به جۆرێك رۆژانه من ته‌نیا یه‌ك ژه‌م نان ده‌خۆم و زۆر به وردی چاودێریی ته‌ندروستیی خۆم ده‌كه‌م.