مەروا داوا دەكات زنجیرە دۆبلاژكراوەكان كەم بكرێنەوە
مەروا لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان گوتی: داوا لەو كۆمپانیایانە دەكەم كە كاری دۆبلاژ دەكەن بەپێی توانا ژمارەیان كەم بكەنەوە بۆ چەند درامایەكی سەردەمیانە یان چەند فیلمێك كە جێگای سەرنجی بینەران بێت، چونكە بە بڕوای من بە زۆربوونی هاوشێوەی كۆپی كردنی سیدی گۆرانیبێژان دەبێت، بەڵام جێگای خۆیەتی دەستخۆشییان لێبكەین، چونكە زۆر هیلاك دەبن و زۆر بە جوانیش كاری دۆبلاژ دەكەن.
دەربارەی ئەو زنجیرانەی كاریگەرییان زۆرە لەنێو جەماوەردا مەروا دەڵێت: ئەو زنجیرە دۆبلاژكراوانەی كە كاریگەرییان لەنێو جەماوەردا هەیە بە بڕوای من زنجیرەی دكتۆر هۆرجون بووە لەگەڵ دیۆكمان و جۆمۆنگ، ئەمانە زیاتر لەنێو خەڵك باسیان دەكرێت و بینەریان زۆرە.