براد بیت حەزی لە فیلمێكی هیندییە

براد بیت حەزی لە فیلمێكی هیندییە
پێدەچێت فیلمە هیندییەكان سەرنجی ئەستێرە ناودارەكانی هۆڵیۆدیشیان بۆ خۆیان راكێشابێت، ئەمەش بە هۆی ئەو پێشكەوتنەی فیلمەكانی بۆڵیۆدیان لە چەند ساڵی رابردوودا بە خۆیانەوە بینیوە.
لەم بارەیەوە براد بێتی ئەستێرەی سینەمایی رایگەیاند كە زۆر حەز دەكات بەشداریی بكات لە فیلمێكی هیندی تایبەت، چونكە سەرسامە بە پێشكەوتنی سینەمای هیندی و بەشداری كردنی چەند فیلمێكی هیندی لە ئۆسكار و كێبڕكێ كردنیان لەگەڵ فیلمە هەرە باش و پێشكەوتووەكانی جیهانی بە نموونەی ئەو پێشكەوتنە هێنایەوە.
براد بێت زیاتر گوتی: زۆر حەز دەكەم بەشداری بكەم لە فیلمێكی بۆڵیۆدی، چونكە فیلمەكانیان زۆر دراما و رەنگی تێدایە، هەروەها دەتوانم یەكێك لەو سەمایانە لەگەڵ تیمی فیلمەكە ئەنجام بدەم.
Top