ژیانی تایرا بانكس دەكرێتە فیلمێكی كۆمیدی

ژیانی تایرا بانكس دەكرێتە فیلمێكی كۆمیدی
نمایشكاری ناوداری ئەمریكی تایرا بانكس رەزامەندی دەربڕی هەموو مافێك بداتە تۆڕی (ئەی بی سی)ی تەلەفزیۆنی بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەم بارەیەوە بڵاویكردەوە كە تیرای نمایشكاری جلوبەرگ و بیزنسكار مافی زنجیرەی تەلەفزیۆنی (فایف هید)ی فرۆشتووە بە كەناڵی (ئەی بی سی) كە باس لە ژیانی تیرا دەكات ئەو كاتەی لە قوتابخانەی ناوەندی بوو لە لۆس ئەنجلوس و دواتر رووی كردە بواری مۆدیل، تیرا ناونیشانی زنجیرەكەی لە یەكێك لەو نازناوانە وەرگرتووە كە پێی ناسراوە ئەویش (فۆر هید)ە.
پێویستە ئاماژە بەوە بكرێ كە تیرا بە هاوكاری نووسەر و سیناریستی تەلەفزیۆنی كتیا پاریس كە یەكێكە لە هاوڕێ نزیكەكانی هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرەیە.
Top