میلا : ئەلیس بووەتە بەشێك لە ژیانم

میلا : ئەلیس بووەتە بەشێك لە ژیانم
خانمە ئەكتەر و نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكی میلا یۆڤۆڤیتش رایگەیاند كە كەسایەتی (ئەلیس)ی پاڵەوانی زنجیرە فیلمەكانی (توخمی پێنجەم) بووەتە بەشێكی نەپچڕاو لە ژیانی و توانیویەتی بە تەواوەتی خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت.
یۆڤۆڤیتش كە لە ئۆكرانیا لە دایكێكی رووسی و باوكێكی سربی لە دایكبووە زیاتر دەربارەی كەسایەتیی ئەلیس دەڵێت: من هەمیشە بە تامەزۆرییەوە چاوەڕێی رووداوە نوێیەكانی زنجیرە فیلمەكە دەكەم كە هەوڵ دەدات پەرە بە كەسایەتییەكە بدات و زۆریش خۆشحاڵەم كە چەندین كەسایەتی دووبارە گەڕاونەتەوە كە لە بەشەكانی دیكەی زنجیرە فیلمەكە نەمابوون.
دەربارەی ژیانی تایبەتیشی میلا دەڵێت: من لە ژیانی تایبەتیی خۆم بە كەسێكی توند و بەهێز ناسراوم و زۆریش لە كەسایەتی (ئەلیس)ەوە نزیكم بەتایبەتی ئەگەر مەسەلەكە پەیوەست بێت بە پابەندبوون بە بەڵێنێك و مردنی زۆر پێخۆشترە لەوەی خیانەت بكات، بۆیە زۆریش گونجاوە لەگەڵ ئەلیس. میلا كە جگە لە نواندن و نمایشكردنی جلوبەرگ گۆرانیبێژیشە زیاتر دەڵێت: بەداخەوە لەم رۆژگارەدا بەڵێن دان و جێبەجێ نەكردنی كارێكی زۆر ئاساییە لەلای هەندێك كەسەوە، هەروەها دەڵێت: من لایەنگیری هاوڕێیەكانم دەكەم، هەرچەندە هاوڕێكانی زۆر نین و ئەوانەی كە هاوڕێیشن زۆر رێزیان دەگرێت، چونكە هاوڕێی راستەقینەن و هیچ شتێكی نهێنی لە نێوانماند نییە، من لە منداڵییەوە بەشداری زۆر ئاهەنگەكانی قوتابخانەم دەكرد، بەڵام بە حوكمی ئەوەی كە ئاوارە بووین زۆر تێكەڵی خەڵك دەبووین، چونكە زۆر متمانەیان بە هەموو كەسێك نەدەكرد لەبەر ئەوەی نەیاندەناسین و هەر لە تەمەنێكی زوودا دەستی بە كاری هونەری كرد، میلا دووپاتی دەكاتەوە كە هەر زوو توانیی ناوبانگێكی زۆر پەیدا بكات ئەمەش بۆ من تا راددەیەك سەخت بوو، چونكە تۆ كە لە هۆڵیۆد ناسرایت كارەكە وا دەخوازێت هاوڕێت زۆر بن، هەرچەندە نووسەرەكان وێنەیەكی وا لە هزری بینەردا وێنا دەكەن كە هەموویان یەكتریان خۆشدەوێت و بەیەكەوە لە بەهەشتدا دەژین لەكاتێكدا هەر یەكێكیان پێوەندی و تایبەتمەندییەكانی ژیانی خۆی دەپارێزێت و نایدركێنی.
میلا یۆڤۆڤیتش ساڵی 1975 لە باوكێكی سربی ودایكێكی رووسی لە شاری كییفی پایتەختی ئۆكرانیا لە دایكبووە و هەر لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەلایەن كۆمپانیای ریفلۆن بۆ بۆن و جلوبەرگ هەڵبژێردرا، لە ساڵی 1988 بەشداری كرد لە یەكەم فیلمی سینەمایی و جگە لە نواندن گۆرانیش دەڵێت و تا ئێستا چەندین گۆرانی گوتووە و بەم دواییە یەكەم بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە سەرەڕای گوتنی چەندین گۆرانی فۆلكلۆری ئۆكرانی و تا ئێستا و بەشداریی كردووە لە زیاتر لە 30 فیلم و هاوسەری دەرهێنەری بەناوبانگ پۆل ئەندرسۆن و دایكی تاقە كچێكە.
Top