دەشنێ و كاروان پێكەوە گۆرانی دەڵێن

دەشنێ و كاروان پێكەوە گۆرانی دەڵێن
23ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- هەردوو هونەرمەند (کاروان کامیل) و (دەشنێ موڕاد) گۆرانییەکی دوێت پێکەوە دەڵێن و بڕیارە کلیپی گۆرانییەکە لە جەژنی قوربان بڵاوبکرێتەوە.

لەو بارەیەوە دەشنێ موڕاد بە گوتی “زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵ هونەرمەند “کاروان کامیل” توانیمان سەرجەم کارەکانی ئەو گۆرانییە بەسەرکەوتوویی تەواو بکەین و زۆر سوپاسی کۆمپانیای BMB دەکەم کە سپۆنسەری بەرهەمهێنانی ئەو کلیپە نوێیەیە”.

زیاتر گوتی “گۆرانی “بناز” گۆرانییەکی دوێتی من و هونەرمەند “کاروان کامیل” ـە، کە تێکستەکەی لە لایەن “هەوار شاڵی” نووسراوە، سەرجەم کارەکانی دابەشکردن و تۆمارکردن و وێنەگرتنی ئەو گۆرانییەش لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوە”.
Top