دەشنێ و كاروان پێكەوە گۆرانی دەڵێن
لەو بارەیەوە دەشنێ موڕاد بە گوتی “زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵ هونەرمەند “کاروان کامیل” توانیمان سەرجەم کارەکانی ئەو گۆرانییە بەسەرکەوتوویی تەواو بکەین و زۆر سوپاسی کۆمپانیای BMB دەکەم کە سپۆنسەری بەرهەمهێنانی ئەو کلیپە نوێیەیە”.
زیاتر گوتی “گۆرانی “بناز” گۆرانییەکی دوێتی من و هونەرمەند “کاروان کامیل” ـە، کە تێکستەکەی لە لایەن “هەوار شاڵی” نووسراوە، سەرجەم کارەکانی دابەشکردن و تۆمارکردن و وێنەگرتنی ئەو گۆرانییەش لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوە”.