ئه‌لیسا هیچ مه‌رجی نییه
ئه‌لیسا باسی له مه‌رجه‌كانی خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت و گوتی: هه‌ر مرۆڤێك شتێكی نهێنی له ژیانیدا هه‌یه كه له خۆی زیاتر كه‌س نایزانێت و ده‌بێت رێزی لێبگیرێت منیش ره‌نگه له‌و بواره‌وه نهێنییه‌كم هه‌بێت، به‌ڵام هیچ مه‌رجێكم نییه، به‌ڵام كارێزمایی كه‌سه‌كه پێوه‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌لای من كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاو سه‌رنجم ڕابكێشێت، بڕوام به‌و خۆشه‌ویستییه هه‌یه كه له یه‌كه‌م نیگاوه درووست ده‌بێت، چونكه سه‌ره‌تا دڵم بڕیار ده‌دات ئینجا عه‌قڵم حوكم ده‌دات، هه‌ستێكی زۆر جوانه كه خۆشه‌ویستی بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر زانیمان ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵمانبژاردووه باش نییه ئه‌و كات به هه‌ردووكمان بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌ده‌ین.