له پێناو ریهانادا واز له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌هێنێت
ئه‌م بڕیاره‌ی براون دوای به‌شداری كردنی له ئاهه‌نگێكی جای زی هات، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی براون به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا هاتووه: بڕیارم دا به ره‌به‌نی بمێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتم بۆ دابینكردنی دواڕۆژی هونه‌ریم ته‌رخان بكه‌م، من كارۆشیم زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڵام نامه‌وێت پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا ببێته هۆی تێكدانی هاوڕێیه‌تی من و ریهانا، هه‌ر له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا براون ده‌ڵێت: مانه‌وه‌مان به ره‌به‌نی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان دڵخۆش بین له ژیانی خۆماندا، له به‌رامبه‌ردا كارۆشی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تویته‌ر وه‌ڵامی براونی داوه و نووسیبووی: خۆشه‌ویسته‌كه‌م خوات له‌گه‌ڵ».