كچكه‌ی مادۆنا ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی نیشان بدات
رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی مادۆنا بڵاویكرده‌وه :لۆردیسی كچی مادۆنا تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه ماڵی خۆی جێ بهێڵێت و روو له زانكۆ بكات و هه‌ر خۆی كرێی خوێندنه‌كه‌ی دابین ده‌كات له‌و قازانجه‌ی كه له كۆمپانیا (ماتیریال گێرل) ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه تایبه‌ته به جلوبه‌رگی منداڵان و مادۆنا پێش چه‌ند ساڵێك دایمه‌زراند، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به (سه‌ن) راگه‌یاند كه لۆردیس له ناوبانگی دایكی بێزار بووه هه‌رچه‌نده مادۆنا له مامه‌ڵه كردن‌دا زۆر تونده، به‌ڵام كچه‌كه‌ی هه‌میشه لێی یاخی ده‌بوو بۆیه‌ش هه‌وڵێكی زۆری دا تا توانیی دایكی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له بواری هونه‌ری ته‌عبیری له زانكۆی پاردی ئه‌مریكی بخوێنێت، شایه‌نی گوتنه لۆردیسی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئه‌نجامی پێوه‌ندیی نێوان مادۆنا و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوبی كارلۆس لیونه.