دلبه‌ر جزیری گۆرانییه‌ك به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت

دلبه‌ر جزیری گۆرانییه‌ك به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت
كچه‌ گۆرانیبێژی باكووری كوردستان دلبه‌ر جزیری رایگه‌یاند ئێستا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌ كردنه‌ بۆ تۆمار كردنی كلیپی گۆرانییه‌كی نوێ.
له‌م باره‌یه‌وه‌ دلبه‌ر به‌ گوڵانی راگه‌یاند: ئه‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌ له‌ تێكست و میلۆدی خۆیه‌تی به‌ زمانی ئینگلیزییه‌ به‌ناوی(Turn On the Lights)، و هێشتا بڕیاری نه‌داوه‌ له‌ چ وڵاتێكی ئه‌وروپی كلیپه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات، به‌ڵام له‌ نێوان سویسرا و ئه‌ڵمانیایه‌.
دلبه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپا گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌ و پێشتریش له‌ كوردستان سێ گۆرانی كلیپ كردووه‌، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ كلیپی ئه‌م جاره‌ی له‌ ئه‌وروپا بێت، دلبه‌ر كه‌ ناوی ده‌رهێنه‌ری گۆرانییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد زیاتر گوتی: هه‌رچه‌نده‌ زۆرم پێخۆش بوو له‌ كوردستان كاری كلیپه‌كه‌ی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ وا رێككه‌وت له‌ ئه‌وروپا بیكه‌م و له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تیشدا سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م.
Top