دلبه‌ر جزیری گۆرانییه‌ك به زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت
له‌م باره‌یه‌وه دلبه‌ر به گوڵانی راگه‌یاند: ئه‌م گۆرانییه نوێیه له تێكست و میلۆدی خۆیه‌تی به زمانی ئینگلیزییه به‌ناوی(Turn On the Lights)، و هێشتا بڕیاری نه‌داوه له چ وڵاتێكی ئه‌وروپی كلیپه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات، به‌ڵام له نێوان سویسرا و ئه‌ڵمانیایه.
دلبه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كردووه و پێشتریش له كوردستان سێ گۆرانی كلیپ كردووه، بۆیه بڕیاری داوه كلیپی ئه‌م جاره‌ی له ئه‌وروپا بێت، دلبه‌ر كه ناوی ده‌رهێنه‌ری گۆرانییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد زیاتر گوتی: هه‌رچه‌نده زۆرم پێخۆش بوو له كوردستان كاری كلیپه‌كه‌ی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م جاره وا رێككه‌وت له ئه‌وروپا بیكه‌م و له نزیكترین ده‌رفه‌تیشدا سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م.