قەڵەوی گرفتی بۆ جیسیكا دروستكردووە
دوای ئەوەی منداڵی بوو، جیسیكا دانی بەوە نا كە لەكاتی دووگیانیدا ریژیمێكی تایبەتی پەیڕەو دەكرد كە بووە هۆی ئەوەی كێشی لەشی زیاد بكات، چونكە ئەو ریژێمە پڕ بوو لە كالۆری و چەوری ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی حەزی دەكرد ماوەی دووگیانییەكەی تاموچێژێكی تایبەتی هەبێت، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ ئەوەی كێشی لەشی دابەزێت و بگەڕێتەوە بارودۆخی پێش منداڵ بوونی، چونكە قەڵەوییەكەی گرفتی بۆ درووست دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش ریژێمێكی توندی خواردنی بۆخۆی داناوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی، خواردنی كەم كردۆتەوە و بە زۆری میوە و سەوزە دەخوات و بەردەوامیش وەرزش دەكات بەتایبەتی ئەو وەرزشەی كە پێویستی بە هێزێكی زۆری ماسوولكەكان هەیە، هەروەها رۆژانە 14000 هەنگاو بەپێ دەڕوات بۆ ئەوەی بە خێرایی بگاتەوە كێشی ئاسایی خۆی.