ئەدیل هێرشێكی توند دەكاتە سەر نمایشكارە هونەرییەكان

ئەدیل هێرشێكی توند دەكاتە سەر نمایشكارە هونەرییەكان
خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدیل هێرشێكی توندی كردە سەر ئەو گۆرانیبێژانەی كە پشت بە خۆ رووتكردنەوە و بەكارهێنانی وشە و جووڵەی سێكسی دەبەستن لە پێناو ئەوەی زۆرترین بەرهەمیان لە بازاڕەكاندا بفرۆشرێت.
رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی لەسەر زاری ئەدیل بڵاویكردەوە كە هونەرمەندە ركابەرەكان ئەوانەی خۆیان رووت دەكەنەوە و وشە و جوڵەی سێكسی لە كلیپەكانیاندا بەكاردەهێنن وێنەیەكی ناشیرین بەرامبەر بە هونەر نیشان دەدەن، ئەدیل دیسان دەڵێت» لە نزیكەوە ئەوانم بینیوە شێوەی راستەقینەیان جیاوازە لەوەی كە لە میدیاكاندا نیشان دەدرێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەگەر كێشی لەشی لاواز بێت و رووخساری وەكو نمایشكارەكانی جلوبەرگ و مۆدێلەكان بێت ئەوا بەهیچ شێوەیەك پەنا ناباتە بەر خۆرووتكردنەوە، من لەسەر شانۆ دەوەستم و تەنیا گۆرانی دەڵێم و هیچ ترسیشم لەوە نییە كە كێشی لەشم زیادە و لە هونەرمەندانی دیكە قەڵەوترم، چونكە ئەگەر رووخسارێك هەرچۆنێك بێت گرنگ ئەوەیە تۆ پێی رازی بیت و جەماوەریش بە هونەرەكەت رازی بن.
Top