بە ماچ رزگار كرا

بە ماچ رزگار كرا
گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی جاستین ئیمبرلانك رایگەیاند كە ئیمی ئەدامزی ئەكتەر و هاوكاری لە فیلمی « Trouble with the Curve »توانی لە مردن رزگاری بكات دوای ئەوەی كەوتە نێو دەریاچەیەكی بەستوو.
تیمبرلانك دووپاتی كردەوە كە ئەدامز ژیانی لە مردن رزگار كرد لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنێكی فیلمەكە كە پێویست بوو بۆ ماوەیەكی زۆر لەژێر ئاوێكی سارد بمێننەوە لەنێو دەریاچەیەكی بەستوو لە نزیك چیایەكانی بلۆ ریدج لە ئەتلانتای باكوور، تیمبرلانك هەروەها وتی: خەریك بوو لە هۆش خۆم بچم بۆیە رەنگی لەشم گۆڕا بەرەو شین، بەڵام ئەدامز دەستی كرد بە ماچ كردنم هەر ئەو ماچانەش بوونە هۆی ئەوەی ژیانم رزگار بكات بۆیە من قەرزداری ئەدامزم بە هەموو شێتك.
لەلایەن خۆیەوە ئیمی ئەدامز دەربارەی ئەم رزگار كردنە وتی: هەندێك كەس پێی دەڵێن دەم لەناو دەم، هەندێكی دیكە پێی دەڵێن ماچ، ناوەكەی هەرچۆنێك بێت گرنگ ئەوەیە كارێكی باشم ئەنجامدا.
Top