بە وێنە.. كچه‌ هه‌ره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی دنیا بۆ ساڵی 2012

بە وێنە.. كچه‌ هه‌ره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی دنیا بۆ ساڵی 2012
8 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئەستێرەی ئۆكرانی میلا نازناوی كچە هەرە سەرنجڕاكێشەكەی ساڵی 2012ی بەدەست هێنا و ناوی چووە ناو جوانە كەم وێنەكانی مێژوو.
گۆڤاری (ئێسكوایر) ی ئەمریكی كە تایبەتە بە باس و خواس و حەزەكانی كوڕان، راپرسیەكی كردووە بۆ ئەوەی خوێنەرانی خاتوونێك هەڵبژێرن بۆ نازناوی سەرنجڕاكێشترین ئافرەتی جیهان بۆ ساڵی 2012، لە راپرسیەكە، پلەی یەكەم بە نسیبی میلا كونیس، ئەكتەری هۆلیۆد بوو.

كونیس لە دیمانەی گۆڤارە ئەمریكیەكە رایگەیاند خۆشحاڵم بەو نازناوە، بەڵام پێویستە جەماوەرەكەشم ئەوە بزانن، ئەوەی لە فیلمەكان دەیبینن، تەنها رۆڵگێڕانە و گوزارشت لە كەسایەتی تایبەتی خۆم ناكات، من كەسایەتیەكی تایبەتم هەیە و لەسەری بەردەوام دەبم، زۆر ئەكتەر هەیە لەدوای بەناوبانگ بونیان، كەسایەتیان وەك خۆی نامێنێ، بەڵام ئەوە هەڵەیە.

لەهەمان راپرسی گۆڤاری ئیسكوایر لەساڵی پار، ریهانا، گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریكی ئەو نازناوەی بەدەست هێنا.

پێشترمیلا كۆنیس بە گۆڤاری (كۆزموپۆلیتیان)ی ئەمریكی رایگەیاند: من تەنیا یەك چاوم دەیبینی بۆ ماوەی چەندین ساڵ و كەسیش بەمەی نەدەزانی، بەڵام دواتر لە رێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو هاوێنەیەكیان بۆ چاوم دانا و چاوم ئێستا دەبینێ.





















Top