بریانكا شوبرا بەشداری لە ئۆسكاردا دەكات

بریانكا شوبرا  بەشداری لە ئۆسكاردا دەكات
راپۆرتە هەواڵەكان رایانگەیاند كەوا فیلمێكی رۆمانسی هیندی هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە بەشی فیلمە بیانییەكانی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی ئۆسكاری ساڵی 2013دا بكات.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ئەنوەر ئادج باسۆیە بە ناونیشانی (بارڤی) و باس لە چیرۆكی خۆشەویستیی نێوان كچێكی كەڕ و كچێكی تووشبوو بە نەخۆشییەكی دەروونی دەكات، هەروەها لە پێشبڕكێدا بەسەر 19 فیلمی دیكەی هیندیدا سەركەوت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی هیندستان بكات لەم كۆبوونەوەیەی هونەرمەندانی سینەما لەسەرتاسەری جیهاندا، پێشتریش لە 14ی سێپتێمبەر نمایش كرا و خاوەن زۆرترین جەماوەر بوو لەسەر ئاستی هیندستان و رەخنەگرانی سینەمای هیندی ستایشی رانبێر كابۆریاو كچە ئەكتەری هیندی بریانكا شۆبرایان كرد لەو فیلمە، شایەنی گوتنە كەرتی سینەما لە هیندستان ساڵانە سەدان فیلم بەرهەم دەهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچیان خەڵاتی ئۆسكاریان بەدەست نەهێناوە.
Top