شارۆن ستون پیر نابێت
دەستی بە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەك كرد، ستۆنی تەمەن 55 ساڵ، بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە، ئەمەش پرسیاری زۆری لای ئامادەبووان دروستكرد بەوەی كە ستون ناتوانێت لە سەرۆكایەتی كردنی ئەو لیژنەیەی دانراوە بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی و كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی ئایدز بەردەوام بێت، بەڵام دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە لەبەردەم رۆژنامەنووساندا وەستا بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی تەندروستیی باشە و هەمان كات بە تەلەفزیۆنی رۆیتەرزی راگەیاند:» سوپاستان دەكەم، هەست دەكەم من باشترم و تەندروستیم بەرەو باشتر دەڕوات و زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لەو رێورەسمەدا و هەست دەكەم بوونی من لەو شوێنەدا مانایەكی زۆری هەیە» هاوكات دەزگای ئەمریكی بۆ توێژینەوەكانی ئایدز بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە تەندروستیی ستون زۆر باشە.