جنیڤەر لە ریكلامێكدا گاڵتە بە خۆی دەكات

جنیڤەر لە ریكلامێكدا گاڵتە بە خۆی دەكات
دوای زنجیرەی (Friends) خانمە ئەكتەری ئەمریكی جنیڤەر ئەنیستۆن هیچ كارێكی سەركەوتووی پێشكەش نەكردووە كە شایەنی باس كردن بێت ،دواتریش كەوتە داوی خۆشەویستی جاستین تیرۆكسەوە وبەپێی چەند سەرچاوەیەك ئێستا بەدوای شوێنێكی گونجاودا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئاهەنگەكەیانی تێدا ئەنجام بدەن.
بەم دواییە جنیڤەر بەشداری كرد لە ریكلامێكی تەلەفزیۆنی بۆ كۆمپانیایەكی ئاوی خواردنەوە و ئەمەی بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گاڵتەجاڕی لە ریكلامەكە دەركەوێت، بەڵام بە جۆرێك كە بینەر پێی وابێت ئەمە راستییە، ریكلامەكە باس لە دانانی كامێرای چاودێری دەكات لە ماڵی جنیڤەر و تێیدا جنیڤەر زۆر بە لە خۆبایی هەڵسوكەوت لەگەڵ یاریدەدەرەكەی دەكات و دواتر هەڵدەستێت بە پڕ كردنی حەوزی ماڵەوەیان بە ئاوی كانزایی و چەند كەسێكیش خەریكی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشین، هەر لەم ریكلامەدا بۆ یەكەمجار جنیڤەر بە سكپڕی دەردەكەوێت،
Top