جلوبەرگەكانی بووكێنی ئەڤریل سەرسوڕهێنەر دەبن
ماڵپەڕی (كۆنتاكت میوزیك)ی ئەمریكی لەسەر زاری ئەڤریل بڵاویكردەوە كەوا بیرۆكەیەكی باشی هەیە دەربارەی ئەو كارەی بە نیازە لە ئاهەنگی بووكێنی خۆی ئەنجامی بدات، ئەڤریل هەروەها بە ماڵپەری ناوبراوی وتووە: پێموایە من دەچم لە بازاڕ كۆمەڵێك جلوبەرگی كۆنی بووكێنی دەكڕم و هەڵدەستم بە دڕاندنیان دواتریش پارچەكانی كۆ دەكەمەوە بۆ ئەوەی كراسێكی نوێیان لێ درووست بكەم و دووریش نییە پەنا بۆ دیزاینەرێكی جلوبەرگ بەرم بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات لە تەواوكردنی كراسەكەم، ئەڤریل باسی لە ئەڵقە ئەڵماسییەكەی خۆیشی كرد و وتی: ئەم ئەڵقەیە زۆر جوانە و لەگەڵ هەموو جلوبەرگێك دەگونجێت بۆیە هەمیشە لە پەنجەمدایە تەنانەت لەكاتی نووستنیش داینانێم.