شێتەكەی سایرۆس دەستگیر كرا

شێتەكەی سایرۆس دەستگیر كرا
ماوەیەك بوو كەسێك دەستی كرد بوو بە بێزار كردنی ئەستێرەی گۆرانیبێژ مایلی سایرۆس تەنانەت هەوڵی ئەوەی دابوو بچێتە ماڵەكەی و سایرۆس بە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی دەزانی.
ماڵپەڕی (تی ئێم زی) لەم بارەیەوە رایگەیاند جایسۆن لویس ریڤیرای بە كەفالەتی 100 هەزار دۆلار ئازاد كرد دوای ئەوەی بە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر موڵكی تایبەت و هەوڵدان بۆ راكردن لە دەست پۆلیس، دادوەر هەروەها بڕیاریدا كە پێویستە ریفیرا لە دووری 500 یاردە لەو شەقامە دوور بێت كە ماڵی مایلی سایرۆسی لێیە.
شایەنی باسە ریڤیرا خۆی بە یەكێك لە موعجیبە شێتەكانی سایرۆس دەزانیت وكاتێك مقەسێكی لە دەست بوو و لە دیواری ماڵی سایرۆس چووە ژوورەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا و كە پۆلیس لێیان پرسی بۆچی هاتوویتە ئێرە لە وەڵامدا وتی: هاتووم بۆ بینینی مایلی سایرۆس.
Top