دوای تەڵاق كێشی كروز دابەزیوە

دوای تەڵاق كێشی كروز دابەزیوە
دوای تێپەڕبوونی تەنیا دوو مانگ لە جیابوونەوەی لە توم كروز، كیتی هۆڵمز دەستی بە ژیانی ئاسایی خۆی كردەوە و بەشداری لە هەفتەی نیویۆرك بۆ جلوبەرگدا كرد وەك یەكەم هەنگاو بۆ دەستپێكردنەوەی ژیانی خۆی.
واپێدەچێت جیابوونەوە یارمەتی كیت هۆڵمزی دابێت بگەڕێتەوە بارودۆخی جارانی و جیابوونەوەی لە توم كروز كاریگەرییەكی سلبی نەبێت لەرووی دەروونییەوە، بەڵام بارودۆخی توم كروز زۆر جیاوازە لە كیت و تووشی شۆك بووە لە جیابوونەوە، بەر لە چەند رۆژێك ژمارەیەك لە وێنەگران وێنەی كروزیان گرتبوو لە لەندەن و لەسەر و سیمایەوە دیار بوو كە جیابوونەوەی زۆر كاری تێكردووە بەڵگەش بۆ ئەمە كێشی توم كروز زۆر دابەزیوە تەنانەت هەندێك كەس بە گاڵتە بە (سێبەر)ی كروزیان ناوبرد، جگە لە دابەزینی كێشی لەش هیلاكی و ماندووبوونێكی زۆری پێوە دیاربوو.
Top