فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له دهۆك كۆتایی هات
له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی فیستیڤاڵ عادل حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاڵ وه‌ك رێزلێنانێك بۆ هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی سینه‌ما خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێ به‌خشرا، عادل حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به بودجه‌ی ته‌رخان كراوی ئه‌و فیستیڤاڵه كرد و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بودجه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ئاشكرا كرد كه به‌م شێوه‌یه بوو: پارێزگای دهۆك بڕی 150 ملیۆن دیناری دابین كردبوو و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بڕی 118 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی شاری دهۆك بڕی 68 هه‌زار دۆلاریان بۆ فیستیڤاڵه‌كه دابینكرد، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ به بازرگانی كردنی سینه‌ما و هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتووری سینه‌ما نه‌خاسمه ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له خولی داهاتووشدا وه‌ك سپۆنسه‌ر به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌ن.
پێشوازی كردنی لیژنه‌ی سه‌رپه‌شتیاری فیستیڤاڵ له میوانه‌كان له ئاستێكی زۆر باشدابوو ئه‌مه‌ش مایه‌ی ته‌قدیره و نیشانه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتنی فیستیڤاڵه‌كه بوو، رۆژانه له دوو كاتی جیاوازدا به‌یانیان و دوای نیوه‌ڕۆ فیلمه‌كان نمایش ده‌كران و جگه له میوانه‌كان هاتنه ژووره‌وه به پلیت بوو، دوای كۆتایی هاتنی فیلمه‌كان ده‌رهێنه‌ران ئاماده بوون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان كه له‌لایه‌ن بینه‌ران و سینه‌ماكار و ره‌خنه‌گرانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كران سه‌باره‌ت به فیلمه‌كانیان، رۆژانه كاتژمێر 11 نمایشكردنی فیلمه‌كان ده‌ستی پێده‌كرد و كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ته‌واو ده‌بوو، دوای نیوه‌ڕۆش كاتژمێر 4 ده‌ستی پێده‌كرد و كاتژمێر 11ی شه‌و ته‌واو ده‌بوو، ئه‌گه‌رچی له‌نێو كاتی نمایشه‌كه پشوو هه‌بوو، به‌ڵام جۆرێك له په‌له‌ی پێوه دیار بوو و میوانه‌كان تا راده‌یه‌ك ماندوو ده‌بوون، چونكه هه‌موو فیلمه‌كان به سه‌ب تایتلی ئینگلیزی بوون ئه‌مه‌ش جۆرێك له بێتاقه‌تی لای بینه‌ر درووستكرد جگه له فیلمه (كوردییه‌كان) دیاره ئه‌مه‌ش به‌پێی ستانداره جیهانییه‌كانه كه فیلمه‌كان به سه‌ب تایلتی ئینگلیزی بن.
بینه‌ری كورد به فیلمی كوردی ئاشنا بوو
له‌م فیستیڤاڵه‌دا چه‌ند فیلمێكی كوردی نمایشكرا كه بینه‌ر و ته‌نانه‌ت سینه‌ماكارانیش ته‌نیا ناویان بیستبوو له هه‌واڵه‌كان نه‌یاندیتبوو جا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌وانه فیلمی (ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم) له ده‌رهێنانی هونه‌ر سه‌لیم و فیلمی( یه‌ك مومك دوو مومك) له ده‌رهێنانی جانۆ رۆژبه‌یانی و فیلمی (شیرین) له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی و فیلمی (له حه‌شارگه‌ی شێر) كه له ده‌رهێنانی فكری به‌ڕۆژی بوو سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كورته فیلم و فیلمی دیكیومنتاری كوردی.
فیستیڤاڵه‌كه به فیلمی هونه‌رسه‌لیم (ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم) ده‌ستیپێكرد كه به هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و كوردی بوو، فیلمه‌كه باس له چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچێكی كورد ده‌كات، كچه‌كه (سێبا) له كوردستانه‌وه روو ده‌كاته فه‌ره‌نسا بۆ بینینی (عه‌ڤدال)ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته فه‌ره‌نسا (عه‌ڤدال) به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دا، فیلمه‌كه باس له بارودۆخی ئافره‌تی كورد و ئه‌و توندوتیژییه‌ی دووچاری ده‌بێته‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها جیاوازی كلتووری وشارستانیه‌تی تاكی رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ تاكی رۆژهه‌ڵاتی نیشان ده‌دات، له‌م فیلمه‌دا كچه ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی گولشیفته فه‌راهانی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت و به زمانی كوردی قسه ده‌كات.
فیلمی (شیرین) كه له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لییه باس لە سەربوردەی خۆشەویستی دەكات لەنێوان كوڕێك كە لە فەرەنسا دەگەڕێتەوە گوندەكەی خۆیان لەگەڵ كچێك كە لە بەشی فەرەنسیدا دەخوێنێت، زۆر ئاخافتنی فیلمەكە بە فەرەنسییە نیوەی فیلمەكە لە فەرەنسا بەتایبەتی پاریس وێنەی گیراوە، بۆ ئەوەی (شوان و به‌یان) بتوانن بە فەرەنسی قسە بكەن چەندین خولی زمانی فەرەنسییان بۆ كراوەتەوە، فیلمەكەش لەلایەن هونەرمەند و وێنەگری پڕۆفیشناڵی هیندییەوە بە ناوی (بابۆ) وێنەی گیراوە، جانۆ رۆژبه‌یانی به فیلمی (یه‌ك مومك دوو مومك) به‌شدار بوو ئه‌ویش باس له چه‌ند دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا باو بوون، فیلمی ( له حه‌شارگه‌ی شێر) ئه‌مه‌ش له جۆری فیلمه‌كانی ئه‌كشن بوو و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وێنه‌گرتنی ته‌واو بوو، به‌ڵام مۆنتاژی مابوو و ته‌واو نه‌ده‌بوو له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه خودی ده‌رهێنه‌ر له نزیكه‌وه ئاگاداری ته‌واو نه‌كردنی مۆنتاژی بوون له ریگای ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه جه‌ماوه‌ر پێی ئاشنا بوو، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه جه‌ماوه‌ر و ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی بینینی فیلمه‌كان بوون ره‌خنه‌یان هه‌بێت له زۆر رووه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كارێكی باش بوو هیچ نه‌بێ سینه‌ماكاران كه‌موكوڕیه‌كانی سینه‌مای كوردی بزانن و له چاوی بینه‌ری كوردییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردی به فیلمه‌كانیش ئاشنا نه‌بووبێت، ئه‌وا فیلمه‌كان ئاراسته‌ی بینه‌ری كوردی كراوه و ده‌رهێنه‌ران ناتوانن په‌یامێك له نێو كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه بنێرن له رێگای فیلمه‌كانیانه‌وه ئه‌گه‌ر له واقع دوور بێت.
كورته فیلمه‌كان له ئاستێكی به‌رزدابوون
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا به شایه‌دی زۆربه‌ی سینه‌ما كاران فیلمه كوردیه كورته‌كان له ئاستێكی زۆر به‌رزدابوون و پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و فیلمانه‌ی له ساڵانی پێشووتر به‌رهه‌م هێنراون و له فیستیڤاڵه‌كاندا به‌شدار بوون، به‌گوێره‌ی وته‌ی سینه‌ماكاران ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له ساڵانی رابردوو له كورته فیلمه‌كاندا هه‌ستیان پێده‌كرا له‌م فیستیڤاڵه هه‌ستیان پێنه‌ده‌كرا له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا موژده‌به‌خشه، چونكه كورته فیلم هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژ و تا راده‌یه ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ر زه‌حمه‌تتره و ده‌رهێنه‌ر ده‌بێ له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێت وبیپێكیت و جه‌ماوه‌ریش له مه‌به‌سته‌كه بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رچی كاراكته‌ر و لۆكه‌یشنه‌كان كه‌متریش بن.
ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و میدیاكان وه‌كو پێویست نه‌بوو
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه سه‌رنجی ئاماده‌بووانی فیستیڤاڵه‌كه‌ی راكێشا، نه‌بوونی میدیاكان بوو وه‌كو پێویست، ده‌كرا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له شاره‌كانی كوردستان ئاماده‌ی فیستیڤاڵه‌كه بن وه‌ك میوان بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵ بگوازنه‌وه و بینه‌ری كورد به چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه ئاشنا بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كیان به ره‌سمی بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌بوو، هه‌روه‌ها داوه‌ت كردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ری كوردی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش نه‌ك وه‌ك به‌شدار به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تی هونه‌ری سه‌نگو قورساییه‌كی زیاتری به فیستیڤاڵه‌كه ده‌به‌خشی له هه‌مانكاتدا وه‌ك جۆره رێزلێنانێك ده‌بوو بۆ ئه‌و كه‌له هونه‌رمه‌ندانه‌ی ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نی خۆیان له‌پێناو پێشخستنی هونه‌ری كوردی به‌خت كرد و ئێستاش به‌رده‌وامن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فیستیڤاڵه‌كه له ئاستێكی به‌رزدا بوو به‌تایبه‌تی له‌رووی رێكخستن و پێشوازی كردنی میوانه‌كانه‌وه ئه‌گه‌رچی لێره و له‌وێ ره‌خنه‌ش هه‌بوو به‌تایبه‌تی له دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، هیوادارم ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له خولی ئه‌مساڵدا به‌دی كران و ده‌ستیان خرایه سه‌ر له خوله‌كانی داهاتوودا نه‌هێڵرێن و فیستیڤاڵەكەش بگاته ئاستی فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
خه‌ڵاته‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون:
1- خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژ بۆ فیلمی (ئه‌گه‌ر بمری ده‌تكوژم) له ده‌رهێنانی هونه‌ر سه‌لیم.
2- خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی یه‌كه‌م بۆ فیلمی (بێده‌نگ) له ده‌رهێنانی رێزان یه‌زلباش.
3- خه‌ڵاتی باشترین دووه‌م كورته فیلم بۆ فیلمی ( وڵاتی قاره‌مانان) له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر.
4- خه‌ڵاتی باشترین سێیه‌م كورته فیلم بۆ فیلمی (دالیا) له ده‌رهێنانی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا.
5- خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكیومنتاری بۆ فیلمی (میلۆدی به‌رده‌كان) له ده‌رهێنانی په‌روێز رۆسته‌می.
6- خه‌ڵاتی رێزلێنانی یه‌كه‌م بۆ فیلمی دیكیومنتاری بۆ فیلمی ( كوڕی پێشمه‌رگه) له ده‌رهێنانی زانیار رۆسته‌می.
7- خه‌ڵاتی رێزلێنانی دووه‌م بۆ فیلمی (پایسكل) له ده‌رهێنانی رزگار حوسێن.