سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 23/9/2012 لە هۆڵی عەبدولخالق مەعروف لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و بە ئامادەبوونی هەریەك لە نیاز نوری نەقیبی هونەرمەندانی كوردستان و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوانی هەولێر و هەڵگورد عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هیوا سوعاد سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و مەسعودی مەلا هەمزە لێپرسراوی دەزگای كەڤاڵ، مەراسیمی خەڵاتكردنی زنجیرە درامای گەردەلوول لە هەولێر و هونەرمەند جەلیل زەنگەنە و كەناڵی كوردسات بەڕێوەچوو.دەستپێكی مەراسیمەكە بە نمایشكردنی ریكلامێكی دە خولەكی بەشی سێیەمی زنجیرە درامای گەردەلوول دەستی بە كارەكانی كردو دواتر هونەرمەند دەروێش عومەر یاریدەدەری دەرهێنەری بەشی سێیەمی زنجیرە درامای گەردەلوول وتارێكی پێشكەش كردو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ئەوان وەك ستافی زنجیرە درامای گەردەلوول زۆر مورتاح بوونە لە هەولێر و بۆیان دەركەوتووە كە هونەرمەندانی هەولێر زۆر مولتەزیم بوونەو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە كاریان كردووە لە دراماكەدا.دواتر وتاری دەزگای كەڤاڵ لەلایەن مەسعودی مەلا هەمزە خوێندرایەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان وەك دەزگای كەڤاڵ بەهەستكرن بە بەرپرسیاریەتی بەپێویستیان زانیوە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشنە هەریەك لە كەناڵی كوردسات و هونەرمەند جەلیل زەنگەنە لەپای ئەو خزمەتەی بەرەوشی درامای كوردیان كردووە.دواتر بڕوانامەی رێزلێنانی زنجیرە درامای گەردەلوول و كەناڵی كوردسات بەسەر 27 بەشداربووی زنجیرە درامای گەردەلوول لە هەولێر دابەشكرا.لەكۆتابەشی مەراسیمەكەدا خەڵاتی تایبەتی دەزگای كەڤاڵ پێشكەشی هەریەك لە جەلیل زەنگەنەی دەرهێنەری دراماكەو كەناڵی كوردساتی بەرهەمهێنەری دراماكە كرا