سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر عەدنان عوسمان بە كەناڵەكانی راگەیاند: دەستكردن بە كارەكانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" رادەگەیەنین و دەرهێنەران دەتوانن پەیوەندی بە كەناڵەكانی فیستیڤاڵەوە بكەن و فۆڕمی بەشداربوونی فیلمەكانیان لە فیستیڤاڵ وەربگرن.
گوتیشی: پێویستە ناوەرۆكی فیلمەكان پەیوەست بن بە مەسەلەكانی ئافرەتان و ئەو هەموو توندوتیژییەی كە رووبەرڕوویان دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر سەبارەت بە مەرجەكانی بەشداریكردنیش گوتی: پێویستە فیلمەكان بەرهەمی ساڵی 2011 و 2012 بن و ماوەی فیلمەكانیش لە 25 خولەك تێنەپەڕن.
ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە 5 فیلمی سینەمایی درێژ، فیلمی كورتی فیكشێن و دیكۆمێنتاریی لەم فیستیڤاڵەدا بەشداردەبن.
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" لە رۆژی 25ی نۆڤەمبەری 2012 لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و بۆ ماوەی چەند رۆژ بەردەوام دەبێت.
‌‌
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی".
Top