عەدنان کەریم، مەقامەکانی عەلی مەردان، لە ئەلبوومێکدا نوێ دەکاتەوە
بەڕێوەبەری ناوەندی هونەری کیژێ، کاوان رەسوڵ، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، دوای گرێبەستێک، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەلبوومێکی مەقاماتی گۆرانیبێژ عەدنان کەریمیان، بڵاوکردەوە کە لە حەوت تراکی مەقام پێکهاتووە.
ئەوەیشی خستە روو، مەقامەکانی ناو ئەلبوومەکە پێشتر لە لایەن گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کۆچکردوو عەلی مەردانەوە گوتراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، ئەم بەرهەمە لە دوو ئەلبووم پێکهاتوومە، ئەم ئەلبوومەیان بەشی یەکەمیەتی و لە داهاتوودا بەشی دووەمی لە ئەلبوومێکی دیکەدا بڵاودەبێتەوە.