مادلین مەتەڕ بەشداری كردنەكەی لە فیلمێكی میسڕی بۆ گوڵان ئاشكرا كردن
سەرچاوەیەكی نزیك لە مەتەڕ بە (گوڵان میدیا) ی راگەیاند: مادلین مەتەر، رۆژی 22/9/2012 لە بەیروتەوە بەرەو میسڕ رۆشتووە بۆ بەشداریكردن لە فیملی سینەمایی (مهمة فی فیلم قدیم) كە لە بەرهەمی محەمەد سبیكی و دەرهێنانی ئەحمەد ئەلبەدری-یە. فیفی عەبدە، هونەرمەند و سەماكاری بەناوبانگی میسری رۆڵی پاڵەوانیەتی فیلمەكە دەگێڕێ، شان بەشانی عەمر سەعد.
جێی باسە كە گۆرانیبێژی لوبنانی تەنها پێش 3 رۆژ لە گەشتەكەی بۆ میسر و بڕیاری دابوو كە تێیدا بەشداری بكات، ئەمەش دوای خوێندنەوەیەكی قوڵی تێكستی سیناریۆی فیلمەكە و هەندێك گۆڕانكاری لەو بەشەی كە خۆی تێیدا رۆڵ دەبینێت.
ئەگەرچی رۆڵی مەتەر لە فیلمەكە چەند خولەكێكی كەمە، بەڵام رۆڵێكی جەمسەری و كاریگەرە. و سەرچاوەكەی نزیك لە مادلین مەتەڕ بە گوڵان میدیاشی گوت كە هونەرمەندی ناوبراو زۆر خۆشحاڵە كە بەشداری لە كارێكی سینەمایی دەكات كە بوارێكی جیایە لە هونەرەكەی خۆی.
بەیروت/فابیان عەون. و:كوردۆ شابان