كەژاڵ : هونەرمەندە ئافرەتەكان بەچاویلكەی رەخنە چاویان لێدەكرێت

كەژاڵ : هونەرمەندە ئافرەتەكان بەچاویلكەی رەخنە چاویان لێدەكرێت
هونەرمەند كەژاڵ ئادەمی لەلێدوانێكدا باس لەدیاردەی توندوتیژی دەكات بەرامبەربەهونەرمەندە ئافرەتەكان . كەژاڵ، لەم لێدوانەدا ئەوەشی ئاشكراكرد هیچ كات داوای هاوکاری له هیچ لایه‌‌‌نێکی حکومه‌‌‌تی نه‌‌‌کردووه بۆ كارە هونەرییەكانی خۆی .
كەژاڵ ئادەمی یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە توانیوییەتی جێگای خۆی بكاتەوە لەنێودونیایی هونەریی ئەدەبی لەلێدوانێكدا باس لەدیاردەی توندوتیژی دەكات بەرامبەر بەئافرەتان و دەڵێت :" چالاکی کردن له‌و بوارانه‌‌‌‌ی که زۆرینه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندامه‌‌‌کانیان پیاون و له‌سه‌‌‌ر یاساکانی پیاو بونیاد نراون، بێگومان ئیشێکی ئاسان نییه بۆ ئافره‌‌‌تان. یه‌‌کێک له‌‌‌و توندوتیژیانه‌‌‌ی که ئافره‌‌‌تانی هونه‌‌رمه‌‌‌ند له‌‌‌گه‌‌ڵی به‌‌ره‌‌‌نگار ده‌‌‌بنه‌‌‌‌وه ئه‌‌‌ویه که زۆرجار به چاویلکه‌‌‌ی ڕه‌‌‌خنه‌‌‌وه چاویان لیده‌‌کرێت و هه‌‌‌ندێک جار ئه‌‌‌وه‌‌‌‌نده‌ی تیشک ده‌‌‌خرێته سه‌‌‌ر دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی خاڵێک بۆ ڕه‌‌‌خنه ئه‌‌‌وه‌‌‌نده سه‌‌رنج نادرێته سه‌‌‌ر په‌‌یام و ناوه‌‌‌رۆکی به‌‌رهه‌‌می هونه‌‌‌رمه‌‌‌‌دانی ئافره‌‌‌ت.
لەبارەی ووتنی گۆرانی لەسەر ژیانی دژواری ئافرەتانەوە ئاماژەبەوەدەكات كە هه‌‌‌وڵ ئه‌‌‌دات که ده‌‌نگێکی ژنانه بێت بۆئەوەی بتوانێت زایه‌‌ڵه‌‌‌‌ی ئه‌‌‌‌وین و ئازاری ژنانی کۆمه‌‌ڵگاکه‌‌‌ی بێت .دەشڵێ هیچ کات ئه‌‌‌وه‌‌‌م له‌‌‌یاد نه‌‌‌کردووه و له هه‌‌ندێک له‌‌ گۆرانییه‌‌کانم ئه‌‌‌م دیارده ڕه‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌یه بۆ نمونه گۆرانی "نامه" و "واقیعی پڕ ژه‌‌هر" .
هەروەها سەبارەت بەوەی حكومه‌ت بۆ هاوكاری هونه‌رمه‌ندان جیاوازی ده‌كات له‌نێوان هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت و هونه‌رمه‌ندی پیاو ؟، كەژڵ ووتی " له‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌رده‌‌‌‌م وه‌‌‌ک هونه‌‌رمه‌‌‌‌ندێکی سه‌‌‌ڕبه‌‌‌خۆ ئیشم کردووه و تا ئه‌‌‌مڕۆ داوای هاوکاریم له هیچ لایه‌‌‌نێکی حکومه‌‌‌تی نه‌‌‌کردووه هه‌‌ر بۆیه زۆر ئاگاداری ورده‌‌‌کارییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌‌م هاوکاریانه نیم .
Top