فاتیما لەگەلأ هاوسەرەكەی ئاهەنگی فیلمە نوێیەكەی گێڕا
بۆ ئەم مەبەستەش (فاتیما) هەڵمەتێكی پروپاگەندەی بۆ ئەم فیلمانە دەستپێكرد و سەرەتا چەند دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ میدیاكان ئەنجامدا، پەیجی خۆشەویستانی بیرن لە فایسبوك (Beren Saat lovers) ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردەوە لەو دیمانانەی كە لەگەڵ كەناڵی (NTV) ئەنجامیدا بوون و تێیدا باسی ئەوەی كرد كە لە فیلمە كارتۆنییەكەدا دەنگی خراوەتە سەر كەسایەتی شازادە (میریدا).
دوای تەواو بوونی دیمانەكەش فاتیما و هاوسەرەكەی كە گۆرانیبێژێكی توركە بە ناوی كەنعان دۆگلۆ ئاهەنگێكیان بە بۆنەی تەواو بوونی ساز كرد.