موهەننەدی هونەرمەند بە پێیەكانی خۆی رازی نییە!!

موهەننەدی هونەرمەند بە پێیەكانی خۆی رازی نییە!!
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی توركی كیڤانتش تاتلیتۆگ لە لێدوانێكدا بێزاریی خۆی دەربارەی رووخسار و شێوەی دەرەوەی لەشی خۆی دەربڕی و گوتی :شێوەی پێیەكانم زۆر بێزارم دەكات. تاتلیتۆگ كە بە (موهەننەد) ناسراوە و لە زۆر زنجیرەی دۆبلاژكراوی توركی رۆڵی پاڵەوانی هەیە وەك (العشق الممنوع) لە بارەی شێوەی پێیەكانییەوە گوتی: زۆر جار كە سەیریان دەكەم هەست بە پێكەنینێكی زۆر دەكەم، بۆیە زۆر هەوڵ دەدەم بیانشارمەوە، چونكە پێموایە ئەگەر خەڵك بیانبینێت ناچار دەبن زۆر پێبكەنن. شایەنی گوتنە (موهەننەد) لە وڵاتانی عەرەبی بە نموونەی خۆشەویستی و رۆمانسیەت دادەنرێت، تەنانەت گۆرانیبێژەكانیش لە كلیپەكانیاندا بەشدارییان پێكردووە بۆ ئەوەی گۆرانییەكان لەرووی جەماوەرییەوە سەركەوتن بەدەست بهێنن، لەوانەش گۆرانیبێژی لوبنانی رۆلا سەعد.
Top