رینێە زیلۆگەر روو لە دەرهێنان دەكات

رینێە زیلۆگەر روو لە دەرهێنان دەكات
دوای ئەو هەموو سەركەوتنە بەردەوامانەی كە لە جیهانی نواندندا بەدەستیهێنا، ئەم جارەیان رینێە زیلۆگەری ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی بڕیاری دا روو لە بواری دەرهێنان بكات و دەستی بە یەكەم فیلمی كرد وەك دەرهێنەر.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (هۆلیۆد ریپۆرتەر)ی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە رینێە بۆ یەكەم جار وەك دەرهێنەر لە فیلمی (چوار خولەك و نیو) لە پشت كامیرا دەوەستێت، رۆژنامەی ناوبراو زیاتر ئاشكرای كرد كە فیلمەكە كۆمیدییە و رینێە لە هەمان كاتدا لە پاڵ جۆنی نۆكسفیل رۆڵی پاڵەوانیشی تێدا دەبینێت، لەم فیلمەدا نۆكسفیل رۆڵی جیمی بینیت دەبینێت كە پیاوێكە پابەند نییە بە كات و كارەكانییەوە،بۆیە تووشی گرفتی جیاجیا دەبێت و ژیانی خێزانی هەڵدەوەشێتەوە بەتایبەتی كاتێك گرنگیی زۆر بە جای ئەندرسۆن دەدات كە كچی مامیەتی و رینێە رۆڵەكەی ئەو دەبینێت.
Top