رینێە زیلۆگەر روو لە دەرهێنان دەكات
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (هۆلیۆد ریپۆرتەر)ی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە رینێە بۆ یەكەم جار وەك دەرهێنەر لە فیلمی (چوار خولەك و نیو) لە پشت كامیرا دەوەستێت، رۆژنامەی ناوبراو زیاتر ئاشكرای كرد كە فیلمەكە كۆمیدییە و رینێە لە هەمان كاتدا لە پاڵ جۆنی نۆكسفیل رۆڵی پاڵەوانیشی تێدا دەبینێت، لەم فیلمەدا نۆكسفیل رۆڵی جیمی بینیت دەبینێت كە پیاوێكە پابەند نییە بە كات و كارەكانییەوە،بۆیە تووشی گرفتی جیاجیا دەبێت و ژیانی خێزانی هەڵدەوەشێتەوە بەتایبەتی كاتێك گرنگیی زۆر بە جای ئەندرسۆن دەدات كە كچی مامیەتی و رینێە رۆڵەكەی ئەو دەبینێت.