هۆڵمز لە دوورەپەرێزی رزگاری دەبێت

هۆڵمز لە دوورەپەرێزی رزگاری دەبێت
دوای جیابوونەوەی لە تۆم كروزی هاوسەری،ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی كیت هۆلمز بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ خۆی گۆشەگیر كرد بوو و نەدەچووە دەرەوە و بەشداری لە هیچ جۆرە چالاكییەكی هونەری و كۆمەڵایەتیدا نەدەكرد بۆ ئەوەی لە زوومی كامیراكان و میدیاكان دووركەوێتەوە.
بەڵام دوای دوو مانگ هۆلمز ئەم گۆشەگیرییەی شكاند و بەشداری لە چالاكییەكی (فاشیون ویك) لە نیویۆرك كرد كە بە یەكێك لە بەناوبانگترین نمایشەكانی جلوبەرگ دادەنرێت لە سەرتاسەری جیهاندا.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (كلۆزیر)ی فەرەنسی كە تایبەتە بە هەواڵی ئەستێرەكانی سینەما و ناودارانی جیهان چەند وێنەیەكی هۆلمزی بڵاوكردەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بۆدی گارد كە بە مەبەستی پاراستنی لە رۆژنامەنووسان یاوەری بوون، چونكە زۆربەی هەرە زۆری رۆژنامەنووسان بە نیاز بوون پرسیاری ئەوەی لێبكەن كە ئایا كێشەكەی لە دادگا لەگەڵ توم كرۆز بەچی گەیشتووە بۆ ئەوەی مافی پەروەردەكردنی تەواوی (سوری)ی كچە تەمەن 6 ساڵییەكەیان بەدەست بهێنێت.
شایەنی باسە پێشتر كاتی هۆلمز هۆكاری جیابوونەوەی لە توم كروز بۆ ئەوە گەڕاندبۆوە كە توم پەیڕەوی ئایینزای مەزهەبی (ساینتۆلۆجی)یە و ترسی ئەوەی هەیە كچەكەشیان بە هەمان ئایینزای باوكی كاریگەر بێت و ببێتە یەكێك لە پەیڕەوانی.
Top