جۆرج وه‌سوف، جارێكی دیكه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

جۆرج وه‌سوف، جارێكی دیكه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌
به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه‌، گۆرانیبێژی ناودار جۆرج وه‌سوف، جارێكی دیكه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌.
وه‌سوف، ئێستا له‌ به‌یروته‌ و سه‌رقاڵی كاری تۆماركردنی ئه‌لبوومی نوێی خۆیه‌تی، به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی هه‌موو كاره‌ هونه‌رییه‌كانی راگیراوه‌.
هه‌رچه‌ند خێزانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ حه‌زیان نه‌كرد راگه‌یاندنه‌كان بزانن كه‌ وه‌سوف، گه‌ێندراوته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی سینه‌ما ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌.
وه‌سوف، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌، دواتر بۆ پشوودان چۆته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌یروت، هه‌رچه‌نده‌ باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بووه‌.
Top