(بیۆنسێ) پارە بۆ (ئۆباما) كۆ دەكاتەوە

(بیۆنسێ) پارە بۆ (ئۆباما) كۆ دەكاتەوە
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (باراك ئۆباما) ئەگەر لە هیچ شتێكدا لە (میت ڕۆمنی) زیرەكتر نەبێت لەوەدا زیرەكترە كە سەرنجی و پاڵپشتیی ئەستێرەكانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە.

خانمەگۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریكی (بیۆنسێ) جارێكی دیكە پاڵشتیی خۆی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دووپات دەكاتەوە هەروەكوو چۆن لە ساڵی 2008ـدا پاڵپشتی كرد.

(بیۆنسێ) بە نیازە بەم زووانە لەگەڵ هاوسەرەكەی (جەی زێت)ـدا كۆنسێرتێكی هاوبەش لە شاری “نیو یۆڕك”ـدا ساز بكەن بە ئامادەبوونی (باراك ئۆباما).

ئەو داهاتەیش كە لە ڕێگەی ئەو كۆنسێرتەوە دەستیان دەكەوێت بۆ بەڕێوەچوونی كامپینی پروپاگەندەی (باراك ئۆباما) تەرخان دەكەن.

جێگەی ئاماژەیە (میت ڕۆمنی)ـی بژاردەی كۆمارییەكان لە لایەن دەوڵەمەندانی ئەمەریكاوە پاڵپشتییەكی دارایی زۆر دەكرێت و لە بەرانبەریشدا (ئۆباما) چاوی لە دەستی ئەكتەر و گۆرانیبێژەكانی هۆڵیوودە.
Top