دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ سازده‌كرێ
ئه‌م فێستیڤاڵه كه له رۆژانی 18 تا 24/9/2012 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر سازیده‌كا، تێیدا كۆمه‌ڵێك شانۆگه‌ری جیهانی به‌شدارده‌بن و پێشبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی راگه‌یاندنی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر هاتووه، كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ دووه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ سازده‌كه‌ن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، كه له‌خولی دووه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی"ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئۆغه‌ندا، تونس، میسر، پاكستان، به‌غدا، ئێران، توركیا و چه‌ند تیپێكی شانۆیی كوردستان" سازده‌كرێ و نمایشه كوردییه‌كانیش وه‌كو نمایشی وڵاتانی تر ته‌نها یه‌ك شانۆگه‌ری له‌به‌شی پێشبڕكێدان".
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، بۆ ئه‌مساڵ به‌شێك له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب و جیهانی بانگهێشت كراون و له‌میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا وۆرك شۆپ و سیمیناری شانۆیی سازده‌كه‌ن، كه عه‌بدولكه‌ریم به‌رشیدی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب یه‌كێكه له میوانه‌كان و چه‌ندانی تریش بانگهێشت كراون".
راپۆرته‌كه‌ی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه بۆ ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای بابیلۆن و كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سپۆنسه‌ر به‌شدارن و مه‌راسیمی ده‌ستپێك و كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌ش راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، وه‌ك پارساڵ ئه‌مساڵیش فێستیڤاڵ كۆمه‌ڵێك كتێبی شانۆیی چاپكردووه‌و له رۆژانی فێستیڤاڵ دابه‌ش ده‌كرێ، هه‌روه‌ك گۆڤارێكیش به‌ناوی شانۆی هه‌ولێر چاپكراوه و دابه‌ش ده‌كرێ، كه بابه‌ت و ناوه‌رۆكی گۆڤار و كتێبه‌كان بریتین له به‌رهه‌می نووسه‌ره ناسراوو به‌تواناكانی كورد له‌بواری شانۆ.
شایانی باسه ئه‌م فێستیڤاڵه له رۆژانی 18 تا24/9/2012 له شاری هه‌ولێر سازده‌كرێ و رۆژانه سێ شانۆگه‌ری له كاتژمێر 4و6و8 له هۆڵه‌كانی "گه‌ل، میدیا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ، پاركی شانه‌ده‌ر، په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان، سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر" نمایش ده‌كرێ.