لە دیدارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئەنجێلینا جۆلی چی گوترا?
نێچيرڤان بارزانى ڕایگەیاند کە په‌نابه‌رانی سووریایی كه لە هەرێمی کوردستانن و ژماره‌يان 24 هه‌زار كه‌سه، پێويستيان به ئاوڕدانه‌وه و هاوكاريكردنى زياترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه. سه‌رۆكى حكوومه‌ت ڕوونى كرده‌وه كه سەرباری ئەوەی کە حكوومه‌تى هه‌رێم هيچ يارمه‌تييه‌كى له حكوومه‌تى به‌غداوه بۆ هاوكاريى په‌نابه‌ران پێ نه‌گه‌يشتووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م گه‌يشتنى په‌نابه‌ران، ده‌ستى به هاوكاريكردنيان كردووه و بڕى ده مليۆن دۆلارى بۆ يارمه‌تيى په‌نابه‌ران خه‌رج كردووه و به‌رده‌واميش ده‌بێت.
له ديدارێكدا سه‌رۆكى حكوومه‌ت وێڕاى به گه‌رمى به‌خێرهێنانى جوولى، خۆشحاڵيى خۆيشى به‌و سه‌ردانه‌ى ده‌ربڕى و سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به تايبه‌تى كه له ڕووى مه‌عنه‌وييه‌وه بۆ په‌نابه‌رانى كامپه‌كانى ئاواره‌كانى سووريا له سنوورى پارێزگاى دهۆك ئومێدبه‌خشه و هيواى خواست ئه‌م سه‌ردانه‌ى ببێته هۆى ئاوڕدانهوهى زياترى كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و هانده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى UNHCR هاوكاريى زياتر و باشتر پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران بكات.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا په‌نابه‌ران كه ژماره‌يان 24 هه‌زار كه‌سه و زۆربه‌يان كوردن و په‌نابه‌رى عهرهبيشى تێدايه، پێويستيان به ئاوڕدانه‌وه و هاوكاريكردنى زياترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيچ يارمه‌تييه‌كى له حكوومه‌تى به‌غداوه بۆ هاوكاريى په‌نابه‌ران پێ نه‌گه‌يشتووه، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى به‌غداى نه‌كردووه و هه‌ر له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م گه‌يشتنى په‌نابه‌ران، ده‌ستى به هاوكاريكردنيان كردووه و بڕى ده مليۆن دۆلارى بۆ يارمه‌تيى په‌نابه‌ران خه‌رج كردووه و به‌رده‌واميش ده‌بێت. سه‌رۆكى حكوومه‌ت تيشكى خسته‌ر هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ گرنگيدانى زياتر به بوارى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و خوێندن و ڕايگه‌ياند كه ئێستا هه‌موو ئاماده‌كارييه‌ك بۆ ده‌سپێكى ساڵى تازه‌ى خوێندن له كامپه‌كان كراوه.
لاى خۆيه‌وه ئهنجهلينا جوولى، خۆشحاڵيى خۆى بۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاس و ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هاوكارييانه‌ى كه پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانى كردووه به كردنه‌وه‌ى كامپ و گه‌ياندنى هاوكاريى ژيارى و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌يى و فرياكه‌وتن و پاراستنى ژيانى په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها هيواى به‌رده‌واميى ئه‌و هاوكارييانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى خواست و ڕايگه‌ياند كه هه‌رێمى كوردستان شايانى هاوكاريى نێوده‌وڵه‌تى يه بۆ يارمه‌تيدانى په‌نابه‌ران و له‌مڕووه‌وه ئه‌ويش هه‌وڵى دابينكردنى هاوكاريى زياترى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى په‌نابه‌ران ده‌دات.
له كۆتايى ديدارهكهدا ئهنجهلينا جوولى نوێنه‌ری نیازپاكيی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانUNHCR باسى له سه‌ردانه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى خۆى بۆ كامپه‌كانى په‌نابه‌رانى سووريا له توركيا و ئوردن كرد و تيشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى مرۆيى په‌نابه‌ران، هيوايشى خواست كه له داهاتوودا دووباره سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.