بە هۆی بێكهامەوە..هەڕەشەی كوشتن لە كاسرین جینكس دەكرێت

بە هۆی بێكهامەوە..هەڕەشەی كوشتن لە كاسرین جینكس دەكرێت
بەم دواییە پروپاگەندەی ئەوە بڵاوبۆوە گوایە پێوەندییەكی خۆشەویستی لەنێوان دیڤید بێكهام و كاسرین جینیكسداهەیە، ئەم هەواڵەش بووە مایەی ئەوەی لە رێگای ماڵپەرە ئەلیكترۆنییەكانەوە هەڕەشەی كوشتن لە كاسرین بكرێت ئەویش ناچار بوو هانا بۆ پۆلیس ببات بۆ پاراستنی ژیانی خۆی.
لەم بارەیەوە پۆلیس رایگەیاند كە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ هەڕەشەی لە كاسرین كردووە و پێی راگەیاندووە ئەگەر لە پێوەندی لەگەڵ بێكهام بەردەوام بێت، ئەوا دەیكوژێت، ئەمەش لە ئەنجامی خۆشەویستی بۆ هەردوو ئەستێرە دێڤید بێكهام و ڤیكتۆریای هاوسەری، كاسیرنیش هەڕەشەكانی بە كارێكی جددی بۆ سەر ژیانی خۆی زانی، بۆیە لەلای پۆلیس سكاڵای تۆماركرد، بێكهام لەلایەن خۆیەوە هیچ شتێك دەربارەی ئەو پڕوپاگەندانەی نەگوتووە هەرچەندە وتەبێژە رەسمییەكەی پڕوپاگەندەكانی بە قسەی بێ مانا وەسف كرد، ئەم پڕوپاگەندانەش ئەو كاتە پەیدا بوون كە بێكهام و كاسرین لە بەرنامەی(سەما لەگەڵ ئەستێرەكان)دەركەوتن، دوای ئەوەی كاسرین لە هاوسەرەكەی جیابۆوە.
Top