مایكل دۆگڵاس رۆڵی رۆناڵد ریگن دەبینێت
لەم بارەیەوە رۆژنامەی( هۆڵیۆد ریپۆرتیر)ی ئەمریكی رایگەیاند دۆگڵاس رۆڵی (40)مین سەرۆكی ئەمریكا دەبینێت لە فیلمی (ریكیافیك) كە باس لە چەند رۆژێكی ساڵی 1986 دەكات كاتێك ریگن لە پایتەختی ئیسلەندا چاوی بە میخائیل گۆرباچۆفی سەركردەی سۆڤیەت كەوت بەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێكی ئاشتی دوای روودانی كارەساتی چیرنوبل، بەڵام تا ئێستاش نیویلی بەدوای ئەكتەرێكدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی رۆڵی گۆرباتشۆف ببینێت رۆژنامەی ناوبراو ئەوەشی راگەیاند كە ئێستا گفتوگۆ بەردەوامە لەگەڵ مایك نیویلی دەرهێنەری فیلمەكە كە لەلایەن رایدلی سكۆت بەرهەم دەهێنرێت. كۆمپانیای (بارتیسیبات میدیا) خەرجیی پرۆژەكەی لە ئەستۆ گرتووە كە بە (10) ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و پێشبینیش دەكرێت لە مانگی ئاداری داهاتوودا لە ئەڵمانیا دەست بە وێنەگرتنی بكرێت، شایەنی باسە مایكڵ دۆگڵاس لە ئابی 2010 تووشی شێرپەنجەی قورگ هاتبوو و بەهۆیەوە لە نواندن دابڕا، بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ كاری نواندن.