سەمیرە سەعید بیر لە وا زهێنان دەكاتەوە
سەمیرە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی روونكردەوە كە ماوەیەكە بە جددی بیر لەوە دەكاتەوە واز لە كاری هونەری بهێنێت كە لە لوتكەی سەركەوتنیدا بێت بۆ ئەوەی بە هێز بمینێتەوە و جەماوەرەكەی هەمیشە بە چاوی رێزەوە سەیری بكەن، چونكە ئێستا خاوەن دەنگێكی بەهێزم و لەرووی رووخساریشەوە مەقبولم، بۆیە وازهێنانم لە لا كارێكی ئاساییە، سەمیرە لە هەمان كاتدا ترسی خۆی دەربڕی لەوەی بە تێپەڕبوونی كات دەنگی خۆی لەدەست بدات و ئەمەی بە هەستێكی ناخۆش بۆ هونەرمەند وەسف كرد.
سەمیرە هەر لە درێژەی چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكەدا رایگەیاند كە بەرامبەر بە خودی خۆی زۆر توندە، چونكە هەمیشە لەسەر ئاستی كەسی و هونەریشدا رەخنەی بەردەوام لە خۆی دەگرێت، بەڵام هەڵە هونەرییەكانم زۆر كەم بوون بەپێچەوانەوە لەرووی كەسییەوە هەڵەم زۆر بوون، چونكە لە هەڵبژارندا زۆر هەڵەی كردووە بە درێژایی ژیانی خۆی، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە وەك منداڵانی هاوتەمەنی،نەیتوانی قۆناغی منداڵی ببینێت و هەر لە تەمەنی 9 ساڵییەوە هەموو كاتی خۆی بۆ هونەر تەرخان كرد.