ستیڤن سیگال قەرزارە

ستیڤن سیگال قەرزارە
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی كالیفۆرنیا ستیڤن سیگاڵی ئەستێرەی سینەماییان ئاگادار كردەوە كە پێویستە لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئەو باجانەی لەسەری كەڵەكە بوون، بدات، بەر لەوەی رێكاری یاسایی زیاتری لە دژی بگرنە بەر، چونكە بڕێكی زۆر قەرزی لەسەر كەڵەكە بووە.
ماڵپەری (تی ئێم زی) لەم بارەیەوە بڵاویكردەوە كە ئەو بەڵگەنامانەی بۆ نووسینگەی تۆمارەكانی لۆس ئەنجلۆس بەرز كراونەتەوە دەیسەلمێنن كە ستیڤن تەنیا لە ساڵی 2010 بڕی زیاتر لە (300) هەزار دۆلار قەرزداری ویلایەتی كالیفۆرنیایە و پێویستە ئەم قەرزانە بدات بە فەرمانگەی باجی ویلایەتەكە ئەگینا رووبەرووی ئیجرائاتی یاسایی دەبێتەوە.
شایەنی باسە سیگل لەو فیلمانەی بەشداری تێدا كردوون، هەمیشە رۆڵی پیاوی یاساپارێزی بینیوە كە هەوڵ دەدات مافی خەڵك بگەڕێنێتەوە و دژی ستەمكاران بوەستێت، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا كارەكانی كەم بوونەتەوە تەنیا رۆڵێكی بچووك نەبێت لە فیلمی (ماشیت) لە ساڵی 2010دا، سەرەڕای پێشكەش كردنی بەرنامەی (ستیڤن سیگاڵ پیاوی یاسا).
Top