لەبەرامبەر كارە خێرخوازییەكانی ..رێز لە كریستینا ئەگویلیرا دەنرێت

لەبەرامبەر كارە خێرخوازییەكانی ..رێز لە كریستینا ئەگویلیرا دەنرێت
دوای ئەوەی كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی كریستینا ئەگویلیرا توانیی بۆ چەندین ساڵ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵاتی هونەری بەدەست بهێنێت و زۆر جاریش بەشێوەی جیاواز رێزی لێنراوە، ئەم جارەیان بەرامبەر بە كارە خێرخوازییەكانی رێزی لێدەنرێت.
رۆژنامەی (USA TODAY) بڵاویكردەوە ئەگویلیرا دەستنیشان كراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (nclr) كە تەرخان كراوە بۆ دەستكەوتە تایبەتەكان، ئەمەش بەرامبەر بەو كارە خێرخوازیانەی كە تا ئێستا ئەنجامی داوە و بڕیار وایە لە سەروبەندی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (ئالما)ی لاتینی رێز لە ئەگویلیرا بگیرێت و ئاهەنگەكەش لەلایەن جنیڤەر لۆپێز و ئیڤا لۆنگۆریا بەڕێوەدەچێت، رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاند پێشتر ئەم ئەستێرەیە سێ خەڵاتی (ئەلما)ی بەدەستهێناوە كە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو ئەستێرانەی بە رەچەڵەك لاتینین.
شایەنی گوتنە كریستینا ئەگویلیرا یەكێكە لەو ئەستێرانەی كە بەردەوام لە رێگای ئاهەنگەكانییەوە هەوڵی نەهێشتنی برسییەتی داوە و بەشداری كردووە لە كۆكردنەوەی نزیكەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی.
Top