ئەنجیلینا جولی، هاوسۆزیی خۆی بە ئاوارە سوورییایەکانی ئوردن ڕاگەیاند
جولی لە لێدوانێکدا گوتی: هەست بە ئازاری ئەو هاووڵاتییە ئاوارانە دەکەم کە بە هۆی ئەو دۆخەی سووریاوە ئاوارە بوون و لە دۆخێکی باشدا نین. ئاماژەیشی کرد کە هاودەردە لەگەڵیاندا.
ئەنجێلینا جولی لەو سەردانەیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی گشتگیریان هەبێ بۆ راگرتنی ئەو تەنگژە ئینسانییەی کە لە سووریا هاتووەتە ئاراوە و هەروەها یارمەتیی پێشکەش بکەن بۆ ئەو هەزاران ئاوارانەی کە ماڵ و حاڵیان بە هۆی ئەم دۆخەوە بە جێ هێشتووە.
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان دوینێ سێشەممە رایگەیاند، ئاوارەکانی سووریا لە ٢٥٠ هەزار ئاوارە تێپەر بووە.
ئەدریان ئێدواردز بە ناوی کۆمیسیۆنی بالای نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف گوتی: دوائامار پێمان دەڵێ کە ٢٥٣ هەزارو ١٠٦ ئاوارەی سوریا تۆمارکراون .