مادۆنا بەشێوازی خۆی پشگیری لە ئۆباما دەكات
9 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- مادۆنا بۆ پشتگیریكردنی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی لەلایەن ئۆباماوە، لە ئاهەنگێكدا خۆی رووت دەكاتەوە.
خۆ رووتكردنەوە و جل لەبەرداكەنین لە ئاهەنگەكاند، بووەتە شتێكی ئاسایی لەلایەن بینەرانی مادۆنا، گۆرانبیێژی هەرەگەورەی پۆپی ئەمریكا، بەڵام خۆ رووتكردنەوەی ئەمجارەی زیاتر سەرنجی هەوادارەكانی راكێشا، ئەمجارە بۆ ئەوەبوو پشتگیری لە سەرۆكی ئەمریكا بكات تاوەكو بۆ جارێكی دی ئەو پۆستە وەرگرێتەوە.
وەك لە وێنەكەدا دیارە، مادۆنا خۆی رووتكردووەتەوەو ناوی ئۆباما-ی لەسەر پشتی نووسیوە و روویكردووەتە جەماوەرەكەی تاوەكو بیخوێننەوە و بزانن كە ئەویش دەنگ بە ئۆماما دەدات و داوا خۆشەویستانی دەكا كە ئەوانیش دەنگی بدەنێ.